نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: بڕیاریدا 50% نرخی كارەبا بۆ نانەواخانەكان كەمبكرێتەوە

مەسرور بارزانی: بڕیاریدا 50% نرخی كارەبا بۆ نانەواخانەكان كەمبكرێتەوە

سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسرور بارزانی، دووای كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی نانەواخانەكانی كوردستان بڕیاریدا بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی سەرشانیان 50% پارەی كارەبایان بۆ كەمبكرێتەوە.

نوسینگەی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسرور بارزانی بڵاوی كردووەتەوە، دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان كرا و بڕیار لەبەرژەوەندیان درا.

هەروەها نوسینگەی سەرۆكی حكوومەت دەڵێ:” لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەوەشیان وتووە:” لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *