نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مه‌سرور بارزانی لەگەڵ شێخ سعودبن سەقەر ئاشکرابوو

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مه‌سرور بارزانی لەگەڵ شێخ سعودبن سەقەر ئاشکرابوو

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (26ی ئادار/ مارسی 2022) له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه‌ “شێخ سعود بن سه‌قه‌ر” كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئیمارات، بڕیاره‌ به‌شداری له‌ کۆڕبەندی جیهانیی وزە بكات، کە رۆژانی 28 – 29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م دیداره‌ مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامی بدات و له‌لایه‌ن “شێخ سعود بن سه‌قه‌ر”، میری ره‌ئسولخه‌یمه‌ به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ پێشوازی كرا و له‌گه‌ڵیدا كۆبووه‌وه‌.

ره‌ئسولخه‌یمه‌، یه‌كێك له‌ ئیماره‌ته‌كانی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كه‌ ناوچه‌یه‌كی گرنگی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و به‌ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به‌ناوبانگه‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار چه‌ند دیدارێكی گرنگی دیكه‌ش له‌ ئیمارات به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه‌ ئه‌نجام بدات.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *