نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتی زانایان: سوکایەتکردن بە هاوەڵانی پێغەمبەر سەرکۆنە دەکەین

یەکێتی زانایان: سوکایەتکردن بە هاوەڵانی پێغەمبەر سەرکۆنە دەکەین

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەم جۆرە رەفتارانە پێچەوانەی پرنسیپەکانی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و نەریتی موسڵمانانەیە، ئێمە لە کوردستان چاوەڕێی ئەوەین هەمووان پارێزگاری لەو پێکەوەژیانە بکەین، کە تایبەتمەندی و جوانی و قەدر و مێژووێکی درەوشاوەی بە کوردستان بەخشیوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

(فَإِنْ آَمَنُوا بِمِثْلِ مَا آَمَنْتُمْ بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوْا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ..) (سورة البقرة:137).

بەداخەوە لەو چەند رۆژەی رابردوو گوێبیستی تۆمارێکی دەنگی بووین، کە تێیدا کەسێکی دیاری نێو تەریقەتی قادری سووکایەتی و تەشهیر و قسەی نەشیاو بەرامبەر هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) دەکات، وێڕای ئەوەی هەموومانی نیگەران کردووە و دڵنیاین کە خەڵک و موسڵمانانی کوردستان لەوە هۆشیارترن رەفتار و بەرنامەی نەخوازراو کاریگەرییان تێبکات، لەهەمان کات ئەم جۆرە رەفتارانە پێچەوانەی پرنسیپەکانی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و نەریتی موسڵمانانەیە، لەبەر ئەوەی پێگە و رێزی هاوەڵە بەرێزەکان قابیل بەتانە و قسەی نەشیاو نین و رێزگرتنیان واجبێکی شەرعی و ئیمانییە، ئێمە لە کوردستان چاوەڕێی ئەوەین هەمووان پارێزگاری لەو پێکەوەژیانە بکەین، کە تایبەتمەندی و جوانی و قەدر و مێژووێکی درەوشاوەی بە کوردستان بەخشیوە، نەک کەسانێک بەناوی ئایین و بە ئەجێندای ناڕوون هەستی موسڵمانان بریندار بکەن و سووکایەتی بەرامبەر یاوەران دەرببڕن.

ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەم جۆرە کردە و رەفتارە نەشیاوانە دەکەین، لەهەمان کات بە پێویستی دەزانین ئەم کەسە داوای لێبوردن لە خوا و خەڵک بکات، لەگەڵ ئەوەش دووپاتی دەکەینەوە ئەرکی داواکاری گشتییە لەم جۆرە سووکایەتیانە بێتە دەنگ و رێکاری پێویست بگرێتە بەر و کوردستانمان پارێزراو بێت لەم جۆرە هەنگاوە مەترسیدارانە.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

22ی شەعبانی 1443هـ

25ی 3ی 2022م

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *