نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دوایین مەرجەکانی پوتین بۆ وەستانی شەڕ ئاشکرا کران

دوایین مەرجەکانی پوتین بۆ وەستانی شەڕ ئاشکرا کران

ئیبراهیم کاڵن، گەورە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەی دەیەوێت پوتین و زیلینسکی بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و مەرجەکانی وەستانی شەڕیشی لەلایەن روسیاوە ئاشکراکرد. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشی یەکەمی مەرجەکانی ئاسانن و تەنیا داوای بە ئەندامنەبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ دەکات. 

باسی لەوەشکردووە، پێویستە ئۆکرانیا لە چەك دابماڵرێت و هەڕەشە نەبێت بۆ سەر روسیا و زمانی روسی پێویستە لەڕوی یاساییەوە لەو وڵاتەدا بپارێزرێت. 

کاڵن ئەوەشی خستوتەڕو، بەشی دوەمی داواکارییەکانی ئاسان نین و داوای گفتوگۆی راستەخۆی بێ مەرج لەگەڵ زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیادا دەکات. 

کاڵن دەشڵێت، پێویستە ئۆکرانیا دەستبەرداری هەرێمی دۆنباس بێت و دان بەوەدابنێت کە دورگەی قرم سەر بە روسیاییە. 

پوتین بێزاری خۆی دەربڕیوە و لایەنی ئۆکرانی بە درێژەکێشان بە دانوستانەکان تۆمەتبار کردوە. 

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *