نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە سۆران باوكێک کچەکەی خۆی دەکوژێت

لە سۆران باوكێک کچەکەی خۆی دەکوژێت

ئەمڕۆ هەینی 18-03-2022 شێروان خالید، گوتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی لە سۆران راگەیاند،  کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی کچێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، کە شوێنەواری شەش گوللە بە جەستەیەوە بووە.

 شێروان خالید، ئاشکرای کرد، کچەکە، کە قوتابی بووە، ناوی (ئ.ع.م)ە، لە دایکبووی ساڵی 2007ە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی سۆرانە.

  گوتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران گوتی: “کچەکە لەلایەن باوکییەوە بە چەکی کلاشینکۆف تەقەی لێکراوە و شەش گوللەی بەرکەوتووە، کچەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”. 

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *