نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / روسیا کارکردنی فەیسبوک و تویتەری لەناو وڵاتەکەیدا قەدەغە کرد

روسیا کارکردنی فەیسبوک و تویتەری لەناو وڵاتەکەیدا قەدەغە کرد

دەستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی روسیا رایگەیاند، بڕیاردراوە هەردو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و تویتەر لەناو خۆی وڵاتدا قەدەغە بکرێن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە هەردو پێگەکە جیاوازی دەکەن لەنێوان کارکردنی میدکانی روسیا و رۆژئاوا، بەجۆرێک روماڵی میدیاکانی نزیک لەمۆسکۆیان سنوردار کردوە.

دەستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی روسیا ئەمڕۆ هەینی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، هەردو پێگەی فەیسبوک و تویتەر چاودێرییەکی زۆر توندییان خستوەتەسەر ئەو هەواڵ و بڵاوکراوانەی روانگەی روسیا و رەفتاری پێچەوانەی وڵاتانی رۆژئاوا دەگوازنەوە، بۆیە مۆسکۆش بڕیاری داوە هەردو پێگەکە لەناو روسیادا قەدەغە بکات.

بڕیارەکەی روسیا تەنها ئەو دو پێگەیەی نەگرتوەتەوە، بەڵکو کەناڵی بی بی سی، DW و ژمارەیەک پێگەی دیکەش لەو وڵاتەدا کارکردنیان قەدەغە کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی رۆژئاوا ژمارەیەک رێکاریان دژی میدیاکانی روسیا گرتەبەر و کارکردنیان سنوردار کردن لەوانەش گروپی کەناڵەکانی RT و سپوتینگ، بەهۆکاری ئەوەی دیمەنی روداوەکان وەک خۆی ناگوازنەوە و کاردەکەن بۆ رەوایەتیدان بە هێرشەکەی مۆسکۆ.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *