نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.. ڕاگەیاندنی دژە فڕین بەواتای خستنە خوارەوەی فڕۆكەی ڕوسیا دێت ئەوەش زەحمەتە

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.. ڕاگەیاندنی دژە فڕین بەواتای خستنە خوارەوەی فڕۆكەی ڕوسیا دێت ئەوەش زەحمەتە

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە میانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا، رای گەیاند ناتوانن لە ئۆكراینا، وەك ساڵی 1991ی هەرێمی كوردستان ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنن.
دوای ئەوەی ئەم ئێوارەیە سەرۆكی ئۆكراینا داوای لە هاوپەیمانان كرد، ناوچەی دژە فڕین بۆ ئاسمانی ئۆكراینا رابگەیەنن، پەرلەمانتارێكی بەریتانیا راستەوخۆ لەناو كۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا، داواكەی سەرۆكی ئۆكراینای ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد و گوتی پێویستە داوای سەرۆكی ئۆكراینا جێبەجێ بكەین بۆ راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی ئۆكراینا.
جۆنسن دەمودەست هاتە وەڵام و گوتی ناوچەیەكی دژە فڕینی وەك ئەوەی لە ساڵی 1991 لە باكووری عێراق راگەیەندرا، ناتواندرێ لە ئۆكراینا جێبەجێ بكرێت. ئاماژەشی بەوە دا كە راگەیاندنی دژەفڕین لە ئۆكراینا لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە مانای خستنەخوارەوەی فڕۆكەی رووسیا دێت، لە ئەگەری چوونە ئاسمانی ئۆكراینا

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *