نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گوته‌كانی بۆریس جۆنسن له میانی لووتكه‌ی نائاسایی ناتۆ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا له ئۆكراینا، بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه جۆنسن به سه‌ركرده‌كانی ناتۆی راگه‌یاندووه، پوتین كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئۆكراینا هێناوه و سه‌رگه‌رمی ئه‌ركێكی تۆڵه‌ئامێزه له‌پێناو تێكدانی ئه‌و شیرازه‌یه‌ی له‌دوای جه‌نگی سارد درووستبووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوزیرانی به‌ریتانیا هۆشداریی داوه‌ته ئه‌ندامانی ناتۆ له‌وه‌ی كه ته‌ماعی پوتین لێره‌دا ته‌واو نابێت و ئه‌مه قه‌یرانێكی ئه‌ورووپی-ئه‌تڵه‌سییه كه ده‌ره‌نجامی گه‌ردوونی ده‌بێت و داوای لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئازار به پوتین رژێمه‌كه‌ی بگه‌یه‌نن، ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ی سیستمی په‌یوه‌ندیی دارایی (SWIFT) ده‌ستبه‌كاربن.
بۆریس جۆنسن ئاشكرایشی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پاكێجه له سزا كه دوێنێ رایانگه‌یاندووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، سێرگی لاڤرۆڤدا ده‌سه‌پێنێت.