نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / جۆ بایدن: روسیا بەم جۆرە بەردەوام بێت باجێکی قورس دەدات

جۆ بایدن: روسیا بەم جۆرە بەردەوام بێت باجێکی قورس دەدات

سەرۆکی ئەمریکا سەپاندنی چەند سزایەکی بەسەر روسیا راگەیاند و ھەڕەشەی سزای قورستریش دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستاوە گوژمەی یەکەمی سزاکانیان بۆ سەر روسیا دەستپێدەکات و سزای قورسیشیان بەسەر دوو بانکی روسیدا سەپاندووە.

وتیشی، سزاکان روسیا لە سیستمی بانکیی جیھانیی دووردەخەنەوە و سزا بەسەر سەرکرادیەتیی روسیا و خێزانەکانیان دەسەپێنن و رێگە نادەن روسیا دەستی بە سیستمی بانکیی نێودەوڵەتیی بگات.

بایدن داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بە توندی وەڵامی ھەنگاوەکانی روسیا بدەنەوە و وتی، ئەگەر روسیا بەم جۆرە بەردەوام بێت باجێکی قورس دەدات.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *