نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتیمان بۆ بەدواداچوونی تاوانەکان و دۆزینەوەی تاوانباران، پاش ئەنجامدانی دوو تاوانی جیا لە دوو شوێنی شاری هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری هێزەکانی دژەتیرۆر و وەزارەتی ناوەخۆ و پۆلیس، توانیان هەردوو تاوانەکە ئاشکرا بکەن و دواتریش لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیریان بکەن، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و رێکارە یاساییەکان، دانپێدانانی تاوانباران لەو تاوانانە بڵاودەکەینەوە:-

1- دەستگیرکردنی تاوانبار (س.ج.ع) بە ماددەی (406) کە لەبەرواری 4ى شوباتی 2022 هەڵسابوو بە هەوڵی دەست درێژی کردنە سەر ئافره‌تێك بەناوی (ن.ع.ع) و دواتر کوشتنی لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر.

2- دەستگیرکردنی تاوانبار (ع.ا.ح) بە ماددەی (443)، کە لەبەرواری 3/12/2021 هەڵسابوو بە دزینی بڕی چوارسەد ملیۆن دینار لە بانکی ئاشووریی ئەهلی لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *