نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / ئایا بە راستی ئەو پیاوە هاوسەرگیریی لەگەڵ گوێدرێژەکەدا کردووە؟

ئایا بە راستی ئەو پیاوە هاوسەرگیریی لەگەڵ گوێدرێژەکەدا کردووە؟

وێنەی ئەو پیاوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ گوێدرێژێکدا کردووە و زیاتر لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٩دا بڵاوکرابووەوە، دواجار راستی چیرۆکی ئەو وێنەیە ئاشکرا بوو.

بەگوێرەی ئاژانسی ئیفی ئیسپانی، مێژووی بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٧، ئەو پیاوە لەگەڵ گوێدرێژێکدا بە شەقامەکانی شارێکی ئیسپانیادا ڕێدەکات، ئەمەش لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی ئاینییە کە تایبەت بووە بە شاری ریفینوس دی کامبۆس دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ئیسپانیاوە، تیایدا لە جەژنی ” Saint Anthony’s Day” ڕێز لە ئاژەڵەکانیان دەگرن.

لەو ئاهەنگەدا خەڵکی ناوچەکە ئاژەڵاکانیان دەڕازێننە و لەگەڵ خۆیان دەیانبەن بۆ کێڵێسا بۆ ئەوەی قەشە بەرەکەتیان بەسەردا بڕێژێت، ئەو پیاوەش لەو رێوڕەسمەدا پۆشاکی زاوای لەبەرکردووە و بۆ گوێدرێژەکەش تارا و پۆشاکی بوکی لەبەرکردووە، ئەمە راستی چیرۆکی ئەو وێنەیە کە خەڵکی بە هەڵە چیرۆکەکەی بڵاودەکەنەوە.

ساڵانێکی زۆرە لە ئیسپانیا یاسای ڕێگریکردن لە فرەژنی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر پیاوێک زیاتر لە ژنێک بهێنێت ئەوا سزای بەندکردنی بەسەردا دەدرێت بە شەش مانگ بۆ ساڵێک، هەر بۆیە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک توانجێک ئەم وێنەیان دووبارە بڵاوکردووەتەوە و لەسەریان نوسیوە “دوای چیرۆکی خۆشەویستی نێوانیان پیاوێکی ئیسپانی هاوسەرگیریی لەگەڵ گوێدرێژێکدا دەکات، ئەوەی نامۆیە لە دەستوری وڵاتدا ڕێگری لە فرە ژنی دەکرێت بەڵام دەتوانن هاوسەرگیریی لەگەڵ مەڕوماڵات و ئاژەڵەکانیان بکەن”.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *