نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پرۆسەی خوێندن بۆ پۆلی 12 رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پرۆسەی خوێندن بۆ پۆلی 12 رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: بژاردەی کەمکردنەوەی مەنهەج هیچ کەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نییەو کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی پێویست نییە، چونکە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردو خوێندن زوتر دەستیپێکردەوە و لەڕوی دەوامکردن کێشەمان بۆ دروست نەبوە.

وەزیری پەروەردە: بەدواداچون دەکەین بزانین دەتوانین وادەی خوێندن درێژبکەینەوە بۆ ئەوەی خوێندکاران زیاتر لە بابەتەکان تێبگەن، یاخود چەندێک دەتوانین وادەکە درێژبکەینەوە، چەند بژاردەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەوە، بەڵام بژاردەی کەمکردنەوەی مەنهەج هیچ کەس لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نەبوە.

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئەگەر ساڵنامەی خوێندن دەستکاری بکرێت و خوێندن درێژبکرێتەوە، ئەوە دەبێت قوتابیان بزانن دەکەوێتە نێو گەرمای هاوینەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *