نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانییە 55% کارەکانی تەواو بووە

پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانییە 55% کارەکانی تەواو بووە

ڕ کارکردن لە پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانییە بەردەوامە، دەڵێن کێشەی بووجەمان نییە، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە، خزمەتێکی گەورەیە بە ئیدارەی ناوچەک.

ئەندازیار بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند:” پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانییە چوارسەد و 20 مەترە، بوودجەی پڕۆژە زیاتر لە 12 ملیار دینارە ،لە 18/11/2020کارکردن تێدادەستی پێکردووە بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی دانا”.

بەختیار ئەحمەد دەڵێ:” پڕۆژەکە کارکردن تێدابەردەومە و لە ئێستادا 55% کارکردنی تەواو بووە، پردەکە بایەخێکی زۆری هەیە دەفەری ڕاپەرین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، گرنگیشی هەیە بۆ پەرەدانی بازرگانی مەرزی کێلێ، هەروەها بۆ گەشتیاریش زۆر گرنگە دەربەندی ڕانییە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگە”.

ئاماژەی بەوەکرد:” زیاتر لە 12 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکە ترخانکراوە تاکو ئێستە پێنچ ملیار 500 ملیۆن دیناری بۆ سەرفکراوە، هیچ کێشەیەکی بووجە لەبەردەم پڕۆژەکەدانییە،سەرجەمی ئەوبڕگانەی پێویست بوو 24کاتژمێر تێدا کاربکرێت تەواو بووە، مووادی پێویست گێشتوون لە ماوەیەکی تردا زیاتر کارکردن لە پڕۆژەکە خێرادەکرێت”.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *