قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستكاری پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بای گه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر و پۆلیسی شاره‌وانی پێنج كه‌س له‌كاتی كاركردنیان و ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دوای ده‌ستگیكردنیان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كاره‌كه‌یان پێ ئه‌نجامده‌دا، له‌ئێستادا په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه و ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن بۆ به سزا گه‌یاندنیان به‌پێی یاسا.