نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کونسوڵخانەی ئەڵمانیا.. ئەمڕۆ دیپلۆماتکارانی لە گشت روانگەکانی سیاسەتی حکوومەتی هەرێم ئاگادارکردەوە

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا.. ئەمڕۆ دیپلۆماتکارانی لە گشت روانگەکانی سیاسەتی حکوومەتی هەرێم ئاگادارکردەوە

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: “مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دیپلۆماتکارانی لە گشت روانگەکانی سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارکردەوە”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەڵمانیا هاوبەشێکی پشتیوانکەرە لە زۆرێک لەو دەستپێشخەرییانەی حکوومەتی هەرێم، کە بەڕێزیان ئاماژەی پێدان”.

ئەمڕۆ شەممە 12/2/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلۆماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *