نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبار و له‌یاسا هه‌ڵاتوانه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ و هیچ دۆخێكی نائاساییش له‌شاره‌كه‌دا بونی نییه‌.

عه‌مید كاوه‌ غه‌ریب به‌ڕێوبه‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك نییه‌، به‌ڵام ته‌واوی هێزه‌كانی پۆلیس خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌، ئامانجیش له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌، ئه‌و تۆمه‌تبار و له‌یاسا هه‌ڵاتوانه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌.

وتیشی، “سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك نییه‌ و هێزه‌كانیشیان كه‌ له‌ به‌شێكی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان مه‌فره‌زه‌یان داناوه‌ ده‌یانه‌وێت داواكراوانی دادگا ده‌ستگیربكه‌ن”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *