نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / تەندروستیی جیهانیی: ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

تەندروستیی جیهانیی: ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

دنیادا شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشییە باوە کوشندەکان و ساڵانە بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان تووشی شێرپەنجە دەبن و لە نێوان حەوت بۆ ١٠ ملیۆن کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیان لەدەست دەدەن، ساڵانەش ئەو ئامارانە روو لە زیادبوون و هەڵکشانە، بەپێی ئاماری رێکخراوەکە شێرپەنجە لەسەر ئاستی دنیا بە دووەم کوشندەترین نەخۆشی دادەنرێت (دوای نەخۆشییەکانی دڵ).

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایگەیاندووە ئەگەر رێژەی تووشبووان بەو خێراییەی ئێستا لە زیادبووندابێت پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٤٠ لە ساڵێکدا، ٢٥ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجەببن.

بەپێی توێژینەوەکانی رێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان، هۆکارە سەرەکییەکانی شێرپەنجە پیسبوونی رەگەزەکانی ژینگە، ژینگەی ناتەندروست، خواردنی ناتەندروست، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولییەکان، قەڵەویی، وەرزش نەکردن و شێوازی نارێکی ژیانە.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *