نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیس زانیاری له‌سه‌ر كوشتنی كه‌سێك له‌ گوندێكی هه‌ولێر‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پۆلیس زانیاری له‌سه‌ر كوشتنی كه‌سێك له‌ گوندێكی هه‌ولێر‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی كه‌سێك له‌ گوندی عه‌لیاوه‌ مه‌ردانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌‌.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ئه‌حمه‌د له‌تیف سلێمان) له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بە گوللـە کوژراوە، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتووە ناوبراو بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس ناسنامەی بکەرانی تاوانەکەیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کراوه‌ته‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *