نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت

زيره‌ك حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور .ڕايگه‌ياند: بۆ زياتر خزمه‌تكردنی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور و دانيشتووانی ناوچه‌كه به گشتی، به بڕياری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕوژه‌ی گه‌وره له بواری ڕێگاوبان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.

ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كان بريتین له چاككردن و دروستكردن و قيرتاوكردنی ڕێگای قه‌ره‌چووخی گه‌وره و بچووك.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه‌ی حكوومه تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت به گوژمه‌ی (12) مليار دينار.

جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چيای قه‌ره‌چووخ و گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه سوودی لێ وه‌رده‌گرن، جگه‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووری مه‌خموور، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دايه هه‌نگاوی ديكه‌ش بنێت بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *