نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕایگەیاندووە و هیوای ئەوەی خواست ببێتە هۆی لابردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی عێراق سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند باشترین ڕێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەكان دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی سیاسییە.

هەڕەشەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *