نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی كارەبا كەناڵێكی میدیایی چەواشەی بڵاو كردووەتەوە ئەو زەوییە خاڵییە پێشتر خانوو بووە

وەزارەتی كارەبا كەناڵێكی میدیایی چەواشەی بڵاو كردووەتەوە ئەو زەوییە خاڵییە پێشتر خانوو بووە

بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی کارەبا، بەشی فروشیاری 2 لە هەولێر لە بەدواداچوونێکی مەیدانیدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو زەوییە بەتاڵە پێشتر خانوو بووە و قەرزی ئەو خانووەی لەسەرە کە پێشتر لەو زەویەدا دروست کراوە و دواتر خاوەنەکەی رووخاندوویەتی بەبێ ئەوەی قەرزەکە بداتەوە.
دەقەی روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا:
لە کەناڵێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتووەتەوە.
پاش بە دواداچوونی مەیدانیی بەشی فروشیاری 2 لە هەولێر، ئاشکرا بوو کە ئەم زەوییە پێشتر خانوو بووە و قەرزی کۆنی لەسەر بووە.
خاوەنەکەی بەبێ ئەوەی کە قەرزەکانی بداتەوە و پاکانە بکات و تەنانەت فەرمانگەی کارەبا ئاگادار بکاتەوە، خانووەکەی رووخاندووە.
داوا لەم هاووڵاتییە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکات.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *