ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: دوێنێ سێشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چووه و بڕیاردراوه، چەند گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بكرێت و له‌وانه‌ش پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی كراوە.
ئ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه كهپێشنیازییان كردووه له ساڵنامه‌ی خوێندن ئه‌نجامبدرێت، پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه .
له باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م بۆ قۆناغه ناكۆتاكان، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغه ناكۆتاكان وەك خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نایەت.
سەرەتا / کوردستان / وه‌زیری په‌روه‌رده: پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییمان كردووه
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …