نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسووڵ ڕەتیان کردەوە پشتیوانی بەرهەم ساڵح بکەن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار

کوڕەکانی کۆسرەت ڕەسووڵ ڕەتیان کردەوە پشتیوانی بەرهەم ساڵح بکەن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار

بەپێی ئەو زانیاریانەدەست کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەدا ناکۆکی دروست بووە لەسەر ئەوەی یەکێتی بەرھەم ساڵح نەکاتەوە بەسەرۆککۆمار و کەسێکی دیکە بەفەرمی کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کە تایبەت بووە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرکۆماری عێراق، لەناو ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ناکۆکی و مقۆمقۆ دروست بووە لەسەر ئەوەی یەکێتی لەبری بەرھەم ساڵح، کەسێکی دیکە کاندید بکات.

شەوی رابردوو نامەیەک نێردراوە بۆ گرووپی وەتسئەپی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی و داوایان لێ کراوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەناو بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی بەرھەم ساڵح کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق.

بەڵام ئەو نامەیەی نێردراوە بۆ ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی نیگەرانی بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی بەدوای خۆیدا ھێناوە و ھەریەک لە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *