نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان تاوەکو 2022/1/30 کرایە پشوو

لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان تاوەکو 2022/1/30 کرایە پشوو

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە : 

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی  پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا : ١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی – ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت. ٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی  وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢  دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی  ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن  بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم  دەستپێدەکات . ٣- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە٢٢ی ١ی ٢٠٢٢

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *