ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە :
بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا : ١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی – ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت. ٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات . ٣- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە٢٢ی ١ی ٢٠٢٢