سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (ر. ن) له‌دایكبوی ساڵی 2003 له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه گه‌یه‌ندرایه پزیشكی دادی سلێمانی، كه ئاسه‌واری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه بو، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی “ئه‌و گه‌نجه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و ته‌رمی كه‌سێك گه‌یه‌نرایه سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه و دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ده ئاسه‌واری گوللـه