
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تۆمارکردنی ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی ” پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایهی نیگهرانین”.
هەروەها نووسیویەتی ” وەزیری تەندروستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونهوهی بدەن.
لە تویتەکەیدا داواکارییەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و تێیدا هاتووە”داوا له كوردستانییان دهكهم پابەندبن به ڕێنماییەکان و ڤاكسین وهربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت”.