یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2021 (74) زانا و مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە، 47یان بە هۆی کۆرۆناوە بووە.
مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو 74 زانا و مامۆستای ئایینی كۆچی دواییان كردووه.
بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام راشیگه‌یاند، 47 مامۆستای ئایینی به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا. ده‌شڵێت: “ئه‌مه بۆ زانایانی ئایینی و خه‌ڵكی موسڵمان و یه‌كێتی زانایان كۆست و كه‌لێنێكی گه‌وره و خه‌ساره‌تێكی مه‌زنه