
پێش رووداوه‌كانی هه‌شتی تهمووز، یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وام كێشه و گرفتیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها دۆخه سیاسییه‌كه چه‌قبه‌ستوو بوو، پێوه‌ندییه‌كان باش بوون و هه‌ردوولاش له دوایین كۆبوونه‌وه، پێداگرییان له كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی كردووه‌ته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یاند، پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی زۆرباشه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی، باس له‌وه كراوه پێكه‌وه بچنه به‌غدا.
ئه‌و ده‌ڵێت، ”پێوه‌ندیمان باشه و باشبوونی ئه‌و دۆخه‌ش كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان، باشبوونی پێوه‌ندیش پێوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ریه‌ك له حزبه‌كان و ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه باش بین.”