نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی فینلەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماتی لاسیلا، باڵوێزی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی فینلەندای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە، بەتایبەتی لە بواری مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، جەختیشی لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەماهەنگیی و هاریکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

باڵوێزی فینلەندا وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئەرێنیی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلەندا، خواستی وڵاتەکەیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا دەربڕی.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *