نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: خوێندنی باڵا گۆڕانكاری لە چوار سەرۆكی زانكۆ دەكات

بەپەلە: خوێندنی باڵا گۆڕانكاری لە چوار سەرۆكی زانكۆ دەكات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم سیڤی بۆ پۆستى چوار سەرۆک زانکۆ و (سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی) ڕادەگەیەنێت، کە پۆستەکان بریتین لە:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەى بەوەشکردوە، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان و مەرجەکانیان:
1) سەرۆکى زانکۆی سلێمانى
2) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
3) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین
4) سەرۆکی زانکۆی چەرمو
5) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:

  • هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
  • نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
  • خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ سەرۆکی دەستی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زنستی:

  • هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لەیەکێک لەبوارەکانی زانستی.
  • نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەشدەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

• دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە، تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى (2021/12/12) ڕۆژى (یەکشەمە) دەبێت.

• هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەو لیستی هەمو توێژینەوە بڵاوکراوەکان لە گۆڤاری زانستی مەحکەم ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمێڵە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *