هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی رابردوودا، سروه‌ی خوشكی شاسوار پێشمه‌رگه‌ی به میلیشیا ناوبرد، ئێسته نه‌وه‌ی نوێ موزایه‌ده به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بیریان چووه كه شاسوار و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی رۆژێك به‌رگریان له‌خاكی كوردستان نه‌كردووه.
عه‌دنان كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ،راگه‌یاند، تاقمه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكیانه و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، هیچ رۆژێك له رۆژان له خزمه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد نه‌بوون و هیچكات نه‌یانتوانیوه خزمه‌ت بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌وانه نه‌قوربانییه‌كیان داوه بۆ كورد و كوردستان، رۆژێك له رۆژانیش نه‌چوونه‌ته سه‌نگه‌ری به‌رگری له كوردستان، چونكه وه‌ك بووكه‌ڵه‌ن به ده‌ست كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه و به ده‌ستی خۆیان هه‌ڵیان ده‌سوڕێنن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كه‌ركووك باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌مانه دروستكراون بۆ دژایه‌تیكردنی كوردستان، له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هه‌موو جۆرێك كاریان ده‌كرد و ده‌هۆڵیان ده‌كوتا دژی كورد و باسیان له داگیركردنی هه‌ولێر ده‌كرد و “به‌رده‌وام به ته‌نگژه‌ی سه‌ر كورد دڵخۆشن”.