كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانی داعش، هێرشیانكردووه‌ته‌وه سه‌ر گوندی لهێبان و هاووڵاتییانی ئه‌و گونده‌یش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سوپای عێراق ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كرد.
گوندی لهێبان سه‌ربه شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركووكه، دوای ئازادكردنی عێراق زیاتر له 60 ماڵ هاتنه‌وه زێدی باوباپیرانیان، به‌ڵام به‌هۆی گوشاره به‌رده‌وامه‌كانی چه‌كدارانی داعش و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان، ئێسته نزیكه‌ی 17 ماڵ ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
هۆگر چاوشین هاووڵاتییه‌كی ئه‌و گونده‌یه دەڵێ، هیچ كه‌سێك له گوندی لهێبان نه‌ماوه، ئێسته له دووره‌وه ده‌بینین كه زیاتر له 100 چه‌كداری داعش له قه‌ره‌چووغه‌وه دێنه ناو گوندی لهێبان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌مڕۆ داوای هاوكاریمان له سوپای عێراقی كرد، به‌ڵام به هانامانه‌وه ناهاتن و “داوا ده‌كه‌ین پێشمه‌رگه فریای گونده‌كه بكه‌وێت”.