نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جوتیار عادل: حکومەتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە

جوتیار عادل: حکومەتی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە

شەوی ٢٧ لەسەر ٢٠٢١/١١/٢٨، لە ناوچەی تەپی تەڵانی سنووری کوڵەجۆ، بۆمبێکی چێندراوى تیرۆرستانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی ھێزی پێشمەرگەدا تەقییەوە، و بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە:”حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار حکومەتی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە لەو بۆشاییە ئەمنییە کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا هەیە کە بەھۆیەوە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەو ناوچانە خۆی رێکبخاتەوە و ، ببێتە ھەڕەشە بۆسەر دانیشتوانی ناوچەکە.

هەروەها لە پەیامەکەی هاتووە:حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەرچی زووی کارا کردنەوەی سەنتەری هاوبەشی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.

وتەبێژی حکومەتی کوردستان دەڵێ:”لێرەوە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *