نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هیچ بەرکەوتوێکی چەکی کیمیایی مووچەکەی نابڕدرێت تەنها ناشایستەکان دەردەهێندرێن

هیچ بەرکەوتوێکی چەکی کیمیایی مووچەکەی نابڕدرێت تەنها ناشایستەکان دەردەهێندرێن

عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی خەرج دەکرێت و هیچ یەکێک لەوانە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە ڕانەگیراوە.

ڕوونی کرده‌وە: لە ئێستادا لیژنەیەک لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکهاتووە بۆ ڕێکخستنەوەی سەرجەم دۆسیەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و دوو لیژنەی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ پشکنین و دیاریکردنی ڕێژەی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی پێکهاتوون بۆ ئەوەی لەبەر ڕۆشنایی یاسای چاکسازی، پاکسازی لە دۆسییەکاندا بکرێت و کەسانی شایستە دیاری بکرێن تا ماف و ئیمتییازیان دیاری بکرێت و بەردەوامی پێ بدرێت.

عەبدوڵای حاجی مەحموود جەختیشی کردەوە: بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئەوانەی لەلایەن لیژنەکانی وەزارتمان و وەزارەتی تەندروستی دۆسییە و پشکنینیان پشتڕاست دەکرێنەوە مووچەکانیان بەردەوام دەبێت و دەفتەری چارەسەریان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دروست دەکرێت، هەرکەسێکیش بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی نەبێت بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان نابێت ماف و ئیمتییازاتی بەرکەوتەی

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *