نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / ئەو چالاکییە دووبارانەی رۆژانە چەند کاتمان بەفیڕۆ دەدات؟

ئەو چالاکییە دووبارانەی رۆژانە چەند کاتمان بەفیڕۆ دەدات؟

بزانە خەڵک چەندە کات بەفیڕۆ دەدەن لە چالاکیە جۆراوجۆرەکاندا تەنانەت بەبێ ئەوەی پێی بزانن و نیوەی ژیان دەبن.

ماڵپەڕی”برایت ساید” پێمان دەڵیت چالاکیەکانی ڕۆژانە چەند کاتمان بەفیڕۆ دەدات:

هەوڵدنان بۆ خەوتن:

پسپۆڕان کۆکن لەسەر ئەوەی خەڵک نزیکی ٧ ساڵ لەناو جێگا بەسەر دەبن لە شەودا.

هەندێ پسپۆڕی تر دەڵێن ئەگەر ٢٠ خولەک خەوت لێنەکەوت ئەوا دەبێت لە جێگا بێیتە دەرەوە، چونکە دەکرێ بێتاقەتیت توش بکات.

واباشترە چایەکی گەرم بخۆیتەوە، یاخود دەست بکەیت بە خوێندەوەی کتێبێک، یاخود گوێگرن لە مۆسیقایەکی هێورکەرەوە ،پاشان بگەڕێروە بۆ ناو جێگا.

گەڕان بۆ گەراجی ئۆتۆمبێل:

ئێمە چێژ لە سوودەکانی ئۆتۆمێل وەردەگرین هەتا ئەوکاتەی دەبێت گەراجێکی ئۆتۆمبێل بدۆزینەوە، ئەم چالاکییەش ٢٤٨ رۆژ لە ژیانمان دەبات و بۆ هەندێکمان وا باشترە ڕێگەیەکی نوێی گواستنەوە تاقی بکەینەوە.

بازارکردن:

بەگشتی خانمان نزیکەی ٨،٥ ساڵی ژیانی لە بازارکردندا بەسەر دەبات.

ڕێجیمکردن:

بۆ زۆربەمان، کێش دابەزین جەنگێکە کە هەرگیز کۆتایی نایەت. بەتایبەت بۆ ئافرەتان. بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە خانمان ١٧ ساڵ لە ژیانیان بە رێجیمکردنەوە بەسەر دەبەن.

خۆ ئامادەکردن:

ئەری هێشتا ئامادە نەبوویت؟ ئەو پرسیارە دەبێت هەموو ڕۆژێک ئافرەتان گوێیان لێبێت. توێژینەوەیەک دڵنیای دەکاتەوە کە پیاوان خێراتر خۆیان ئامادە دەکەن بەبەراورد بە خانمان. ئافرەتان نزیکەی ١٣٦ رۆژ کە ژیانیان بە خۆ ئامادە کردنەوە بەسەر دەبەن، لە کاتێکدا پیاوان تەنیا ٤٦ رۆژیان دەوێت بۆ خۆ ئامادە کردن لە ژیانیاندا.

مەشقکردن و ڕاهێنان:

ئێمە تەنیا یەک ساڵ و چوار مانگ لە ژیانمان بەفیڕۆ دەدەین لە مەشقکردندا.

دانیشتن بەدیار شاشەی ئامێرە زیرەکەکان:

وا دەردەکەوێت لەکاتی تەماشاکردنی شاشەی مۆبایل و تەلەفیزۆن و ئامێرەکانی دیکەوە کات دەفرێت و زوو دەڕوات. بەڵام ئەمە هەڵەیە، ڕێژەی گشتی نزیکەی ١١ ساڵ بەدیار شاشەوە بەسەر دەبەین.

دانیشتن:

ئەگەر بۆت دەرکەوت خەڵک نزیکەی ٢١ ساڵ لە ژیانیان لە دانیشتندا بەسەر دەبەن. ئەوا تێدەگەیت بۆچی جەڵدەی دڵ و دەماخ توشی کەسە گەنجەکان دەبێت. ئەگەر کارمەندی ئۆفیسیت ئەوا باشترە پشوو وەبگریت ماوە ماوە و قاچ ڕاکێشیت.

دانیشتن لە تەوالێتدا:

دەرکەوتووە ئێمە نزیکەی ٩٢ رۆژ لە تەوالێتدا بەسەر دەبەین لە ژیانماندا، دەکرێ ئەمە سەیربێت بەڵام هەندێ کەس هەیە حەز دەکەن زیاتر کات بەسەر ببەن لە تەواڵیتدا، ئەم هەڵسوکەوتەش کێشەی تەندروستی دروست دەکات.

وەستان لەسەرەدا:

ئێمە نزیەکی ٢٣٥ رۆژی ژیانمان لە وەستان لە سەرەدا بەسەر دەبەین، دوای ئەوەی ئەمەت زانی لەکاتی وەستان بۆ سەرەدا هەوڵ بدە سوود لە کاتەکە وەربگریت بۆ نموون خوێنەوەی کتێب بێت یان هەر شتێکی گرنگ.

شتنی ددان:

پسپۆرەکان دەڵین شتنی دان یەک جار یاخود دووجار لە رۆژێکدا لە کەمتر لە دوو خولەکدا نزیکەی ٧٩ رۆژ لە ژیان دەبات.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *