عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی خەرج دەکرێت و هیچ یەکێک لەوانە مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە ڕانەگیراوە.
ڕوونی کردهوە: لە ئێستادا لیژنەیەک لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکهاتووە بۆ ڕێکخستنەوەی سەرجەم دۆسیەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و دوو لیژنەی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ پشکنین و دیاریکردنی ڕێژەی بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی پێکهاتوون بۆ ئەوەی لەبەر ڕۆشنایی یاسای چاکسازی، پاکسازی لە دۆسییەکاندا بکرێت و کەسانی شایستە دیاری بکرێن تا ماف و ئیمتییازیان دیاری بکرێت و بەردەوامی پێ بدرێت.
عەبدوڵای حاجی مەحموود جەختیشی کردەوە: بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئەوانەی لەلایەن لیژنەکانی وەزارتمان و وەزارەتی تەندروستی دۆسییە و پشکنینیان پشتڕاست دەکرێنەوە مووچەکانیان بەردەوام دەبێت و دەفتەری چارەسەریان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دروست دەکرێت، هەرکەسێکیش بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی نەبێت بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان نابێت ماف و ئیمتییازاتی بەرکەوتەی