نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ولێر.. به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

هه‌ولێر.. به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شاری هه‌ولێر به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ كه‌وته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-پیرمام لە نزیک پێچەکانی پیرمام، لە سایدی چوون بەرەو پیرمام ئۆتۆمبێلێكی جۆری کیای تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەست دا و چوو بۆ سایدەکەی تری شەقام کە بەرەو هەولێرە، لەوێ خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلیكی تر له‌ جۆری مازدای تایبەت.

ڕاشیگه‌یاند: بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری مازدایەکە کە بێتاوان بوو، گیانی لەدەست دا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *