سەرەتا / جۆراوجۆر / ‌ڕیشی زۆر و هۆرمۆنی نێرینه‌ په‌یوه‌ندیان چییه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

‌ڕیشی زۆر و هۆرمۆنی نێرینه‌ په‌یوه‌ندیان چییه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

 ئێستادا ڕیشی پڕ یه‌كێكه‌ له‌ مۆدێله‌ باوه‌كانی ناو پیاوان، به‌شێك له‌ پیاوان بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ڕیشیان ده‌هێڵنه‌وه‌، به‌ڵام ئایا پڕی ڕیش و هۆرمۆنی نێرینه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌؟
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌” Archives of Sexual Behavior” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا بابه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ڕیش و هۆرمۆنی ” تستۆستیرۆن” ی یه‌كلا كردۆته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ ڕیشی پیاوان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ زۆری و كه‌می ئه‌م هۆرمۆنه‌وه‌ نییه‌ له‌ له‌شی پیاواندا.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 97 گه‌نج ئه‌نجامدرا و داوا له‌ به‌شداربوه‌كان كراوه‌ جگه‌ره‌ نه‌كێشن و مه‌ی‌ نه‌خۆنه‌وه‌ و وه‌رزش نه‌كه‌ن و خواردن نه‌خۆن و ته‌نانه‌ت ددانیان پاك نه‌كه‌نه‌وه‌ 24 كاتژمێر پێش ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ بكه‌ن و ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له‌ ڕێی نمونه‌كانی لیك یان دیاری بكرێت.

بەپەلە

چوار خووی رۆژانە کاتژمێری بایەلۆجی تێکدەدەن

بەپێی ماڵپەری”سکای نیوزی عەرەبی”، کاتژمێری بایەلۆجی کۆمەڵێک ئیشی لەخۆگرتووە وەک پلەی گەرمی جەستە، هەستی برسییەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *