نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی لە بارودۆخی کۆچبەران زۆر نیگەرانە

مەسرور بارزانی لە بارودۆخی کۆچبەران زۆر نیگەرانە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بارودۆخی ئەو هاووڵاتییە کۆچبەرانەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان. باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەو کۆچبەرانە له ‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەمان

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *