نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی میسر لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە محەمەد وەجیه حیجازی کونسولی میسر لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی میسر کرد لە ناوچەکەدا و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لە گەڵ میسر لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

باڵیۆزی میسر، سوپاسی هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان نیشاندا، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *