نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پلانی مەترسیداری پەکەکە و هەواڵگری ڕوسیا ئاشکرادەبێت بەچارەنوس کۆبەرانەوە

پلانی مەترسیداری پەکەکە و هەواڵگری ڕوسیا ئاشکرادەبێت بەچارەنوس کۆبەرانەوە

بەپێی هەندێك زانیاریی تایبەت، لە لایەن هەواڵگریی ڕووسیاوە یاری بە چارەنووسی كۆچبەرانی سەر سنووری بێلارووس دەكرێت و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ش خۆی خزاندۆتە نێو یارییەكەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیەکانی لای چرکە ، ئەو كۆچبەرانەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە نێو كۆچبەرانی سەر سنووری بێلارووسن، زۆربەیان خەڵکی شارۆچكە و گوندەکانی سنووریین و زۆربەشیان ئەوانەن کە لە پەکەکەوە نزیكن یانیش لایەنگری ئەو حزبەن و لە لایەن پەكەكەوە هان دراون.

هەواڵگریی ڕووسیا تا بتوانێت هەوڵی ئاڵۆزتركردنی دۆخەكە دەدات و بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی بێلارووس، ڕێگە نادات كۆچبەرەكان لەسەر سنوورەكان بكشێنەوە هەرچەندە بارودۆخیشیان خراپ بێت، بەڵكوو دەیانەوێ تا ئەوكاتەی یەكێتیی ئەورووپا ملكەچی چەند بڕیارێكی خۆیان نەكەن، دۆخەكە ئاڵۆزتریش بكەن.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، هەواڵگریی ڕووسیا بۆ زیاتركردنی ئاڵۆزییەكان، پشتی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەستووە كە ئەو حزبە خزاوەتە نێو یارییەكی هەواڵگریی مەترسیدارەوە لە دژی كۆچبەران، لە لایەكەوە خەڵكی هاندەدات بۆ ئەوەی كۆچ بكەن، لە لایەكی دیكەشەوە كەسانی قاچاخچیی سەر بە خۆی بەكار دەهێنێت بۆ گواستنەوەی كۆچبەرەكان بۆ سەر سنوور.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، رەگەز كەمال كە خۆی بە چالاكوان دەناسێنێت و لە ژێرەوە كار بۆ پەكەكە و تاقمەكانی نەیاری هەرێمی كوردستان دەكات، چەند ڕۆژێكە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە ئەڵمانیا كەمپی ئامادە كردووە تاوەكوو كۆچبەرانی سنووری بێلارووس بۆ ئەو كەمپانە بگوازنەوە، ئەمەش وەك هاندانێك بۆ ئەوەی خەڵكی دیكەش بچنە سنوورەكە.

بەپەلە

ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت

لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *