له پێشه‌نگی ئه‌و هه‌وڵانه جه‌ختكردنه‌وه‌ی چڕ بوو به به‌كارهێنانی لێزه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین رێگه كه بتوانێت گازی ئۆكسجین له‌سه‌ر رووی مانگ به‌رهه‌م بهێنێت، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوشدا ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئوسترالیا تیمێكی ره‌وانه‌ی مانگ كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رده‌كانی سه‌ر مانگ تا بتوانن ئه‌و جۆره ئۆكسجینه‌ی لێ به‌رهه‌م بهێنن كه بۆ هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ بگونجێت.
گۆڤاره‌كه وای رونكردوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت ئۆكسجین له زۆر كانزای سه‌ر زه‌وی و له ده‌وروبه‌ری خۆمان به‌رهه‌م بهێنرێت، مانگیش به‌زۆری هه‌ر له‌و كانزا و به‌ردانه پێكهاتوه كه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن، بۆ نمونه كانزاكانی وه‌ك سیلیكا و ئه‌له‌منیۆم و ئۆكسیدی ئاسن و مهنگیسۆم له‌سه‌ر مانگ هه‌ن، هه‌موو ئه‌م كانزایانه‌ش ئۆكسجینیان تێدایه، به‌ڵام ئه‌و ئكسجینه نا كه سییه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌ناسه‌دان پێویستییه‌تی.
ئه‌م كانزایانه‌ش له شێوه‌ی به‌ردی ره‌ق و ته‌پ و تۆز و ورده به‌رد له‌سه‌ر مانگ هه‌ن كه به‌سه‌ر رووهكهیدا بڵاوبونه‌ته‌وه و زانایان ده‌یانه‌وێت سوودی لێ ببین بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه مرۆڤایه‌تی به‌هۆیه‌وه ده‌ژی.
به‌پێی بهدواداچونهكانیش، هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووی مانگ یه‌ك ته‌ن و 400 كیلۆگرام له كانزای تێدایه و له‌وێشا نزیكه‌ی 630 كیلۆگرام ئۆكسیجن هه‌یه، زانایانیش ده‌ڵێن كه هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه‌ی پێویستی به 800 گرام ئۆكسجین هه‌یه بۆ هه‌ناسه‌دان، كه‌واته ئه‌و 630 كیلۆ ئۆكسجینه‌ی سه‌ر مانگ به‌شی نزیكه‌ی 2 ساڵ هه‌ناسه‌دانی هه‌ر مرۆڤێك ده‌كات.
به‌كۆی گشتیش زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه له‌سه‌ر رووی مانگ ئه‌وه‌نده ئۆكسجین هه‌یه كه به‌شی 8 ملیار دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ر زه‌وی بۆ ماوه‌ی 100 هه‌زار ساڵ بكات.
سەرەتا / کوردستان / گۆڤاری سایه‌نس ئه‌لێرت: مانگ ئه‌وه‌نده ئۆكسجینی تێدایه كه به‌شی 100 هه‌زار ساڵی مرۆڤ ده‌كات
بەپەلە
پەیاما سەرۆك بارزانی بۆ سالیادا دامەزراندنا بنگەهێ لالش
دەقی پەیامەكەی سەرۆك بازرانی بەبۆنەی 31 ساڵەی دامەزراندنی بنگەی لالش:- بناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان …