شێرپه‌نجه‌ی گورچیله به‌وه ناسراوه نیشانه‌كانی له قۆناغی سه‌ره‌تادا ده‌رناكه‌وێت و ده‌ست نیشانكردنی ئاسان نییه بۆ ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه هاوڵاتیان له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاگاداربن و پشتگوێی نه‌خه‌ن.
سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌دات له ده‌ركه‌وتنی خوێن له‌گه‌ل میز یان ڕه‌ش بوون و تۆخبوونی ڕه‌نگی میز و هه‌بوونی ئازاری پشت و ئاوسانی قاچ و پێكان و له‌ده‌ستدانی كێش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی شه‌وانه و هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و له پیاواندا ئاوسانی گون و سوربوونه‌وه‌ی بێ هۆكار و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن دیارترین نیشانه‌كانی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی گورچیله.
دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و پاراستنی كێشی له‌ش و كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن له باشترین هه‌نگاوه‌كانه بۆ خۆپاراستن له‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه.
بەپەلە
سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا
پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …