نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان شەرم بتانگرێت گەنجی کورد ڕەق دەبێتەوە ئێوەش موزایدە دەکەن

بۆلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان شەرم بتانگرێت گەنجی کورد ڕەق دەبێتەوە ئێوەش موزایدە دەکەن

سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد باس لە پرسی کۆچی گەنجان دەکات بۆ دەرەوەی وڵات و دەڵێ پێویستە ئەو بابەتە بە عەقڵێکی کراوەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک بە سیاسی بکرێت، نموونەیەکی زیندووش دێنێتەوە کە کەسێکی نزیکی خۆیەتی و دەڵێ کەسی نزیکی خۆم کۆچی کردووە لە کاتێکدا لە هیچی کەم نەبوو و لە کوردستان ژیانی خۆش بووە.

د.دیندار دۆسکی، سیاسەتمەداری کورد،رایگەیاند: “پرسی کۆچ بابەتێکی نامۆ‌ نییه و نابێت ئۆپۆزسیۆن بیخاته‌ ملی حکوومه‌ت، ناشێت ده‌نگی پێ کۆ بکرێته‌وه،‌ ئه‌مه‌ پرسێکه‌ ئۆپۆزسیۆن و حکوومه‌ت ده‌بێ کۆچی گه‌نجان تاوتوێ بکەن له‌ په‌رله‌مان و حکوومه‌ت.

گوتیشی: “شه‌رمه‌ کۆچبه‌ر لەو سنوورانە لە سەرما ره‌ق ببنه‌وه‌، که‌چی لێره‌ خه‌ڵکێک ده‌نگی پێ کۆ بکاته‌وه‌ و فرمێسکی تیمساحییان بۆ بۆ بڕێژێت، تۆمەتبارکردنی حکوومەت لە چوارچێوەی ئەو پرسەدا ڕەوا نییە، ئەمە پرسێکی گەورەترە لە حکوومەت و لایەنە سیاسییەکان و دەبێ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی کوردی قسەی جددیی لەسەر بکرێت”.

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە دەشڵێ: “ناکرێت کۆچی گه‌نجان بەکار بهێندرێت بۆ ناشیرنکردنی کوردستان و ئەمە پرسێکە دەبێت، لە دەرەوەی کێشمەکێشی سیاسی و موزایەدە بیری لێ بکرێتەوە”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *