نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 6ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک، ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت، خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد بەرز نرخاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد، کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردووە.

ئیسماعیل بێشکچی، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *