ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه ماوه‌ی سێ ساڵه كار ده‌كات، به بڕوای شاره‌زایانی سیاسیی ئاستێكی نزمی خراپی تۆمار كردووه ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووی و بڕوانامه ئه‌ندامه‌كانیان دیار نه‌كردووه.
به‌ختیار حه‌یده‌ر ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێ، له یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردن لیژنه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ دیاركردنی شێوازی هه‌ڵبژاردن، ئێسته دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌پێویستی ده‌زانین لیستی داخراو پێڕه‌و بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و به‌توانا بنێرنه په‌رله‌مان.
باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ی په‌رله‌مان هه‌یه‌تی، ئێسته زۆرێك له حزبه‌كان بڕوای لیستی داخراویان بۆ دروست بووه، به‌ڵامن هێشتا به‌شێكیان ده‌ترسن له‌و سیسته‌مه.
ئه‌و بڕوای وایه كه به‌شێكی حزبه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كورسی به‌ده‌ست بێنن كه‌سانی نه‌شاره‌زای یاسایی و ئه‌كادیمی كاندید ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌و چوارچێوه یاساییه نه‌بێت بتوانێت كاری خۆی بكات.
لای خۆیه‌وه بێریڤان سه‌رهه‌نگ ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پێویسته كوردستان یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت له نێوان سیسته‌می نیمچه كراوه یان داخراو، كه‌سانی شاره‌زا و ئه‌كادیمی كاندید بكرێن.
وه‌ك بێریڤان ده‌ڵێ، ده‌بێت په‌رله‌مانتار ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌خه‌ڵكی داوه بۆی جێبه‌جێ بكات له‌و رووه‌وه ده‌بێت كاربكرێت بكرێت بۆ گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن.