نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەولێر.. پڕۆژەیەكی گەورەی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

هەولێر.. پڕۆژەیەكی گەورەی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ ده‌ڤه‌ری كه‌ندێناوه‌ به‌بڕی زیاتر له‌ 510 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌مه‌ش چاره‌سه‌ری بارزۆریی كاره‌بای سنووری ده‌ڤه‌ری كه‌ندێناوه‌ به‌هه‌موو گونده‌كانیه‌وه‌ ده‌كات.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ هاتووه‌: “پڕۆژی (دەرهێنانی پێنج فیدەری 11 کەی ڤی لە وێستگەی مۆبایلی کەندێناوە ) لە قۆناغی کۆتاییدایە کە بە گوژمەی 510 ملیۆن دینار لە لایەن کۆمپانیای (گرناڵ) و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار هه‌ورامان نه‌سره‌دین كه‌ریم جێبەجێ دەکرێت”.
سه‌باره‌ت به‌ گرنگیی پڕۆژه‌كه‌، كاره‌باى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ ڕوو: “ئەم پڕۆژەیە سوودی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی بارزۆری فیدەرەکانی (وێستگەی مۆبایلی دیبەگە)، بەمەش کێشەی کارەبای سنووری دەڤەری کەندێناوە بە هەموو گوندەکانیەوە چارەسەر دەکات”.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *