وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماژه‌دان به ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كه سه‌عات شه‌شی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌چووه رای گه‌یاندووه، هێزه‌كانی میحوه‌ری شه‌شی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سه‌ربازییان ده‌ست پێ كرد و له سه‌عات 12:30 هه‌ردوو هێزه‌كه له‌نێوان بۆشاییه ته‌ناهییه‌كانی نێوان میحوه‌ره‌كانی یه‌ك و دووی ئۆپه‌راسیۆن به‌یه‌ك گه‌یشتن.
باس له‌وه كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كانی كوشافی سه‌روو و كوشافی خواروو ئه‌نجام درا تیایدا ناوچه‌كه له‌پاشماوه‌كانی داعش و تیرۆریستان، كه ده‌كه‌ونه سنووری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌ته‌واوی پشكنران و پاككرانه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌شێكی تری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و دوورگه ناوه‌ندییه دوورده‌ستانه بوون، كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر زێی گه‌وره‌و تیرۆریستان وه‌ك مۆڵگه‌ی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنا.