نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێكرد و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێكرد و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له‌هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێكرد و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، به‌شێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد و له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ و رێگریكردن له‌ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان خۆپیشانده‌رێك له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وز كوژراوه‌ و زیاتر له‌ 30 (سی) كه‌سی دیكه‌ش له‌ خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربون، له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ 10ی مانگی رابردو ئه‌نجامدرا و داواده‌كه‌ن، دوباره‌ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *